کاندیدی نوێی پۆستی سەرۆکوەزیران بناسە

0

نوچە: موازین نیوز

عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عێراق و ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی مارس خۆی وەکوو کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران ناساند.

عیزە شابەندەر، لە فایلێکی دەنگیدا، کە بڵاوی کردەوە دەڵێت، وێڕای دوو کەسی دیکە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق کاندید کراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێ، کە گروپە شیعەکانی عێراقی دژایەتی خۆیان لەگەڵ کاندیدی کردنی عەدنان زورفی خستەڕوو.

شابەندەر دەشڵێت، هاوپەیمانی فەتح بە شێوەی کاتی لەگەڵ کاندید کرانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە.

عیزەت شابەندەر هەروەها دەڵێت، لیژنەیەکی پێنج لایەنە لە دانوستاندان و بڕیار وایە بابەتی کاندیدبوونی بۆ ئەم پۆستە لەگەڵ موقتەدا سەدر، بخەنە بەر باس، تاکوو ڕەزامەندی هاوپەیانی سائیروونیش مسۆگەر بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com