سیستەمی پاتریۆت لە هەولێر جێگیر دەکرێت

0

نوچە

ئەمریکا سیستەمی دژە موشەکی پاتریۆت لە هەولێر و ئەنبار، جێگیر دەکات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە هەفتەی رابردوو سیستەمی دژە موشەکی پاتریۆت گەیشتووەتە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە سنووری ئەنبار لە رۆژئاوی عێراق، کە هێزە ئەمریکییەکان تێیدا نیشتەجێن.

بەپێی زانیارییەکان، سیستەمێکی دیکەش گەیشتووەتە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

سیستەمی پاتریۆت یەکێکە لە پێشکەوتووترین سیستەمی دژە موشەک و ناردنی بۆ بنکە سەربازییەکانی هەولێر و ئەنبار، بۆ خۆپاراستنە لە هێرشە موشەکییەکانی ئێران و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دژی هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

هەروەها سیستمی پاتریۆت راداری پێشکەوتووی هەیە و لە کاتی نزیکبوونەوەی موشەکدا سیستمە دژە موشەکییەکەی چالاک دەبێت بۆ تێکشکاندنی هەر موشەکێک کە بەو ئاراستەیە دێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com