نوچە
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چارەسەری کۆرۆنا مانەوەیە لە ماڵەوە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رۆژانە زیاتر لە ٧٠٠ پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکرێت و هاوڵاتیانیش پابەندی رێنماییەکان بوون.
وەزیری تەندروستی جەختیشی کردەوە، کە چارەسەری کۆرۆنا مانەوەیە لە ماڵەوە، رۆژانەش رێکاری پێویست دەگیرێتە بەر. هاوکات داواشی لەو هاوڵاتیانە کرد، کە لە دوای ١٥-ی ٢ گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان پشکنین ئەنجام بدەن.
وەزیری تەندروستی روونیشیکردەوە، کە تاکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار کەس کەرەنتین کراون و هەزار و 226 کەسیش لە کەرەنتین ماون.
بەرزنجی ئاماژەشی بەوەدا، کە لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە پێکووتەی منداڵان دەکەنەوە.