نوچە
ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە ٣٠-٣-٢٠٢٠) تۆماركردنی شەش توشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە راگەیەندرا.
ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: شەش كەس، كە بەركەوتنیان هەبووە لەگەڵ توشبووی یەكەم، ئەمڕۆ بە تووشبووی پەتای كۆرۆنا دەستنیشان كران.
جێی باسە شەوی رابردوو لە رێگەی دۆزینەوەی كەسانی بەركەوتوو، ئەم توشبووانە لە قاوشی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا خەوێندرابوون.
ئێستا لە هەڵەبجە ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە حەفت توشبوو.