بانگەوازێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات، كە لە نیوەی مانگی دوو هاتونەتەوە و كەرەنتین نەكراون، دڵنیایان دەكاتەوە تەنها بۆ پشكنینە.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، دوابەدوای بانگەوازی پێشوومان، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكەینەوە كەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان كردووە ١٥-٢، تا ئێستا جگە لەوانەی كەرەنتین كراون یان پشكنینیان بۆ كراوە بەزوترین كات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە ١٢٢ یان سەنتەرەكانی كۆرۆنا بكەن بۆ پشكنینی تاقیگەیی.

دڵنیاتان دەكەینەوە تەنها بۆ پشكنین و بەرژەوەندی خۆتان و كەسوكارتانە، بەپێچەوانەوە هەر هاوڵاتیەكی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی دیاریكراودا پشكنینی تاقیگەی نەبێت رێكاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com