داوا دەکرێت هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەرپرسی هێزەکانی ٧٠-ی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی k1-ی کەرکوک، هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە نەکراوە. 

بەبیانوی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمریکا بەشێکی هێزەکانی لە عێراق کشاندەوە و چەندین سەربازگەیان ڕاستی هێزە عێراقییەکان کردووە، یەکێک لەو سەربازگانەش، کە ڕاستکرایەوە سەربازگەی k1 کەرکوک بوو، دواتر سەربازەکانی کشاندەوە بۆ هەولێر، سەرەڕای کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی بەشێک لە کارمەندانی لە کونسوڵخانەکانی بەغدا و هەولێریش کشاندەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزەکانی ٧٠-ی پێشمەرگە، سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، رایگەیاند: بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق پەیوەستە بە سیاسەت و پلانی خۆیانەوە، بەڵام کشانەوەیان لە سەربازگەی k1-ی کەرکوک بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە دروست دەبێت، کە ئەمەش رەنگە تیرۆرستانی داعش، سوود لەو بۆشاییە ئەمنیە وەربگرن، بۆیە دەبێت ئێمەش پشت بە خۆمان ببەستین.

بەرپرسی هێزەکانی ٧٠-ی پیشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، بەو پێیەی لە k1 کشاندووەتەوە بۆ هەولێر، دیارە هێشتا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێم لە ئاستێکی باشدایە و هەماهەنگیمان پێکەوە ماوە. دەشڵێت “بۆکشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی k1، هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە نەکراوە، ئەگەر کرابێتیش لە ئاستی سەرەوەکراوە و ئێمە ئاگادار نین”. 

چاوڕەش گوتیشی “تەمەنا دەکەم هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق نەکشێنەوە، ئەگەر بکشێنەوە هیوادارم لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە، چونکە تاکو ئەو کاتەی، کە شەڕی داعش و تیرۆرستان مابێت، پێویستمان بەهاوکارییەکانی هاوپەیمانان دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com