ئەسعەد مورادی
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخه‌كه به‌مجۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وامبێت، حكومه‌تی عیراق توشی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌ڕووی داراییه‌وه.
بەهۆی رێکنەکەوتنی روسیا و سعودیە، لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاو بۆ بازاڕەکانی جیهان و هەروەها بەڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوتی دابەزیوە بۆ بەرمیلێک ٢٠ دۆلار، کە ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر داهاتی عێڕاق و هەرێمی کوردستان دەبێت. بۆیە گومان دەکرێت، لە عێراق تەنانەت کێشەی دابەش کردنی موچەش دروست ببێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌بارەی قەیرانی ئابووری و ئەگەری کێشە دروستبوون بۆ موچەخۆران راگه‌یاند: بۆ ئه‌م مانگه حكومه‌تی عیراق كێشه‌ی دارایی بۆ دروستنه‌بوو، به‌ڵام بۆ مانگی نیسان ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مجۆره به‌رده‌وام بێت و له رووی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌رده‌وامی ئه‌و په‌تای كۆرۆنا، کە له‌جیهاندا بوونی هه‌یه و هەروەها قه‌یرانی سیاسی پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی نوێ حكومه‌تی عیراق، بێگومان عیراق توشی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت لە رووی داراییه‌وه.
شیروان میرزا دەشڵێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت و راده‌گه‌یه‌نرێت، عیراق بۆ موچه كێشه‌ی نابێت، چونكه ده‌توانێت پاره‌ی یه‌ده‌گ به‌كاربهێنێت و هه‌روه‌ها قه‌رزیش بكات، به‌ڵام باشتره له‌م دۆخه‌دا خه‌رجییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه و حكومه‌ت هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌مبونه‌وه‌ی داهات.
ئەو پەرلەمانتارە جەخەت لەوە دەکاتەوە، کە ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رانی عیراق بۆ مانگه‌كانی داهاتوو كێشه‌ی موچه‌یان بۆ دروستنه‌بێت، ئه‌وا بێگومان كێشه بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش دروست نابێت، چونكه ناردنی پاره‌كه به‌پێی یاسا رێكخراوه و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش به‌شێكن له حكومه‌تی عیراق.