نوچە: هەواڵنێری فەرەنسا
بەرپرسانی عێراقی دەڵێن، ژمارەیەک لەو زیارەتکارانەی، کە ئەم دواییانە لە سوریا گەڕاونەتەوە، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.
تاکوو ئێستا ٥٤٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە و ٤٢ کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی تەندورستی عێراق دەڵێن، لانیکەم ١١ زیارەتکاری عێراقی، کە ئەم دواییانە لە سوریا گەڕاونەتەوە، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، ئەمەش نیگەرانی لای خەڵکی عێراق دروست کردووە.
قایمقامی کەربەلا داوای لە بەغدا کردووە، کە سوریا بخرێتە لیستی ئەو وڵاتانەی، کە هاتوچۆکردنی قەدەغەیە.