نوچە: سپۆتنیک
دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە روسیا، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ داوا دەکات رێگە بە هاتنە دەرەوەی دانیشتوانی شارەکە لە ماڵەکانیان نەدرێت.
بە گوێڕەی بڕیاری شارەوانی مۆسکۆ، رێگە بە هاتنە دەرەوەی دانیشتوانی مۆسکۆ لە ماڵەکانیان نادرێت، مەگەر ئەوەی، کە زۆر زەروور بێت.
بە گوێرەی بڕیارەکە، هاوڵاتیان بۆیان هەیە تەنها ١٠٠ مەتر لە ماڵەکانیان دوور بکەونەوە.
ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ هەزار و ٥٣٤ کەس بەرز بۆتەوە و ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان گەیشتۆتە ٨ کەس.