نوچە
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عیراق، نیگه‌رانى خۆى له فڕینى چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى بێ مۆڵه‌ت به‌سه‌ر ناوچه سه‌ربازیه‌كانه‌وه راگه‌یاند.
عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌لێدوانێكدا به ئاژانسى هه‌واڵى عیراقییه‌ى گوتووه “ئه‌نجامدانى هه‌ر كارێكى جه‌نگى رێگه‌پێنه‌دراو وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشى هاوڵاتیان و به‌ئامانجگرتنى سه‌روه‌رى و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى عیراق ته‌ماشاده‌كرێت”.
عه‌بدولمه‌هدى باسى له‌وه‌شكردوه، كاره نائاساییه‌كان له به‌ئامانجگرتنى بنكه سه‌ربازییه عیراقییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی بیانییه‌كان، به‌ئامانجگرتنى سه‌روه‌ریى عیراق و ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت؛ حكومه‌ت رێوشوێنى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ راوه‌دونانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و هێرشانه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، به‌نیگه‌رانیه‌وه به‌دواداچون بۆ ئه‌و زانیاریانه ده‌كه‌ن، كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى رێگه‌پێنه‌دراو له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌نجامدانى كارى جه‌نگى رێگه‌پێنه‌دراو ره‌تده‌كه‌نه‌وه، پێویسته هه‌وڵه‌كان به‌ره‌و شه‌ڕى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش و سه‌پاندنى ئاسایش و پشتگیرى ده‌وڵه‌ت ببرێن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
عه‌بدولمه‌هدى داواش ده‌كات پێشێلكارییه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وته یه‌كلایه‌نه‌كان بوه‌ستێنرێن و رێزى سه‌روه‌رى و یاساكانى عیراق بگیرێن.