ئەسعەد مورادی
ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لە چەند سەربازگەیە دەڵێت، کشانەوەی هێزەکانیان لەو سەربازگانە تەنیا بۆ پتەوکردنی چەند بنکەیەکی سەرەکییە لە عێراق، بەڵام بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی هێزە عێراقییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە.
له ئۆكتۆبه‌ری 2019-ه‌وه 20 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانیان له عێراق له‌نێویاندا K1. پێدەچێت هاوپه‌یمانیان به باشی له مه‌ترسییه‌كانی گروپه سەر بە ئێران تێگه‌یشتبێتن.
شەش ساڵە شەڕی داعش سەربازانی ئەمریکای لە سەربازگەی قائیم لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا ھێشتووەتەوە، ھەرچەندە دەشزانن ھێشتا مەترسیی داعش کۆتایی نەھاتووە، لەمڕۆوە بە فەرمی ھێزەکانی لیوای 32ی سوپای عێراق لەو سەربازگەیە جێگردەبن.
جگە لەو سەربازگەیە، ئەمریکییەکان لە سەربازگەکانی کەی وەنی کەرکوک و گەیارەی موسڵ دەکشێنەوە و بە ھەمان شێوە رادەستی ھێزە عێراقییەکانی دەکەن، بڕیاربوو کەرەستە سەربازییەکانیان بۆ ھێزە عێراقییەکان جێبھێڵن، بەڵام پێدەچێت کە ھیچ شتێکیان جێنەھێشتبێ، جگە لە چەند خێوەتێک نەبێت.
لیوا محەممەد فازڵ، سەرۆک ئەرکان لە ناوەندی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێ “ئێمە بەرنامەیەکمان ھەیە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەوان دەست بە کشانەوە دەکەن و رادەستی ھێزە چەکدارەکانی عێراق دەکرێن، پاشان بەرنامەی کۆتاییمان ھەیە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان”.
پلانی ئەمریکییەکان وایە، کە ژمارەی سەربازگەکانیان لە عێراق لە ھەشت سەربازگەوە بکەنە پێنج سەربازگە، کشانەوەشیان بۆ نێو سەربازگە سەرەکییەکان دەبێت، لەوانە عەین ئەسەد، ھەرچەندە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان هەست بە زیادبوونی جموجۆڵی چەکدارانی داعش دەکەن، بەڵام دەڵێن پێوستیان بە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نەماوە و خۆیان دەتوانن رووبەڕووی ھەر مەترسییەک ببنەوە.
لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق دەڵێت “ئەم ناوچەیە ھەستیارە، پێشتر ژمارەیەکی زۆری چەکداری داعشی لێ‌بوو، ژمارەیەکی زۆری تیرۆرست ھەبوون، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەش سەیری ئەو وێرانە زۆرە بکە کە بەدەستی داعشی تیرۆرست لێرە روویداوە، بەڵام ئێمە ئێستا راھێنانمان کردووە، ھەروەھا توانای رووبەڕووبوونەوەمان ھەیە”.
سەربازگەی قائیم لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 20 جار کراوەتە ئامانجی موشەکی گروپە جیاوازەکان، زیاتر لە 300 سەرباز و راوێژکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە سەر بە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا بوون، لە ساڵی 2014وە ئەرکی مەشق و راھێنانی ھێزە عێراقییەکانیان لە ئەستۆ گرتووە و ھاوکاریان بوون تاوەکو رێگە لە فراوانبوونی دەسەڵاتی چەکدارانی داعش بگرن.
ئەمڕۆ (یەکشەممە 29-3-2020) ئەمریکا 300 سەرباز لە سەربازگەی K-1 لە کەرکوک دەستی بە رێکارەکانی کشانەوە کرد، ئەمەش سێیەم سەربازەگەی ئەمریکایە، کە رادەستی هێزە عێراقییەکان دەکرێتەوە لە دوای سەربازگەی قائیم لەسەر سنووری سوریا و گەیارەی رۆژئاوا لە باشووری موسڵ.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو مانگی رابردوو هاوپەیمانان حەوت هەزار و 500 سەربازییان لە عێراق هەبوو، کە پێنج هەزاریان سەربازی ئەمریکا بوون. ئەمریکا-ش دەڵێت، کشانەوەی هێزەکانیان لەو سەربازگانە تەنیا بۆ پتەوکردنی چەند بنکەیەکی سەرەکییە لە عێراق، بەڵام بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی هێزە عێراقییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە.
فینست باركر، فه‌رمانده له هێزی هاوپه‌یمانان بە رووداوی راگەیاند “ئه‌مرۆ هێزه عێراقیه‌كان K1ـیان وه‌رگرته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكستپێهێنانی داعش له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه. ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م پلانه‌مان دانابوو، په‌یوه‌ندیمان باشه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌هاوكاری كردنی هێزه‌كانیان”.
كورد كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان به مه‌ترسی ده‌بینێت بۆ سه‌ر كه‌ركوك، به‌ڵام به‌رپرسانی عێراق دڵنیایی ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، هاوئاهەنگی باشمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه و مه‌ترسییه‌كانی داعش‌یش له‌و ئاسته‌دا نیین.
حەسەن بارام شارەزا و چاودێری سیاسی کورد ەسەر دۆخی عێراق، بە نوچەی راگەیاند: سەرەڕای مەترسی وھەڕەشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە خۆشبەختانە دام ودەزگاکانی حکومەت تاڕادەیەک ڕۆڵێکی باشیان گێڕاوە بۆ بەرگرتن لەم ئافاتە، ھاوکات سەرجەم ئاماژەکان بەئاقارێکدان، لە ئایندەیەکی نزیکدا عێراق دەکەوێتە ھەلومەرجێکی دژوار و پڕ لە مەترسی وھەڕەشەی ھەمە چەشنەوە، کە پێویستە کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان خۆیان بۆ ھەموو ئەگەر وپێشھاتە نەخوازراو مەترسیدارەکان ئامادە بکەن.
حەسەن بارام دەشڵێت، ڕاستە بەپلەی یەکەم عێراق ئامانجە، بەڵام دەبێت بیرمان نەچێت کوردستانیش پشکی بەردەکەوێت، بەتایبەتی لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، کشانەوەی ئەمریکا وھاوپەیمانان لە عێراق، زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش، تەنگەژەکانی بەردەم دروستبوونی کابینەی نوێ حکومەتی عێراقی و زیادبوون و بەردەوامی ململانێ وناکۆکییەکانی نێوان وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا – ئێران، کە عێراق بووەتە چەقی ئەو ناکۆکی وململانێیە، ھەموو ئەمانە ئاماژەی ڕوونن، کە دۆخی عێراق ڕووی لە ئاڵۆزی و تێکچوونی زیاترە.
محه‌ممه‌د فازڵ، نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دەڵێت “هاوئاهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌ئه‌منییه‌كان هه‌یه. هێزه عێراقییه‌كانمان توانایان هه‌یه و ئاماده‌ن بۆ تێكشكاندنی هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی دوژمن، من لێره‌وه هه‌موو هاوڵاتییانمان له كه‌ركوك و پارێزگانی دیكه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه هێزه‌كانمان بۆ تێكشکاندنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان”.
پێشمه‌رگه كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به مه‌ترسی ده‌بینێت. ره‌تیشی ده‌كه‌نه‌وه، كه رێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كاندا هه‌بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌لێدوانێكدا به ئاژانسى هه‌واڵى عیراقییه‌ى وتوه “ئه‌نجامدانى هه‌ر كارێكى جه‌نگى رێگه‌پێنه‌دراو وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشى هاووڵاتیان و به‌ئامانجگرتنى سه‌روه‌رى و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى عیراق ته‌ماشاده‌كرێت”.
باسى له‌وه‌شكردوه، كاره نائاساییه‌كان له به‌ئامانجگرتنى بنكه سه‌ربازییه عیراقییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تییه بیانیه‌كان به‌ئامانجگرتنى سه‌روه‌ریى عیراق و ده‌ستدرێژیكردنه بۆسه‌ر ده‌وڵه‌ت، حكومه‌ت رێوشوێنى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ راوه‌دونانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و هێرشانه.
هه‌روه‌ها جهختیكردوهتهوه، به‌نیگه‌رانیه‌وه به‌دواداچون بۆ ئه‌و زانیاریانه ده‌كه‌ن، كه باس لهوهدهكهن چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى رێگه‌پێنه‌دراو له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌نجامدانى كارى جه‌نگى رێگه‌پێنه‌دراو ره‌تده‌كه‌نه‌وه، پێویسته هه‌وڵه‌كان به‌ره‌و شه‌ڕى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش و سه‌پاندنى ئاسایش و پشتگیرى ده‌وڵه‌ت ببرێن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا. داواش ده‌كات پێشێلكاریه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وته یه‌كلایه‌نه‌كان بوه‌ستێنرێن و رێزى سه‌روه‌رى و یاساكانى عیراق بگیرێن.
پەیمانگه‌ی واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک دەڵێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتیی ئەمریکا بۆ تێکشکاندنی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، بەهێزترین هاوپەیمانی بوو کە عێراق تا ئێستا ئەندامی بووبێت، بەڵام بەشێکی زۆری بەرهەمی ئەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییە بەفیڕۆ دەچێت، ئەگەر هێزی هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنرێتەوە.
لە ڕاستیدا ناردنی خزمەتگوزار و ئافرەتان بۆ دەرەوە، هێمایەکی بەهێزە بۆ پیشەسازیی کەرەستەی جەنگی ئەڵمانی، کەنەدی، هۆڵەندی، نۆروێژی و سویدی. بەر لە ناوەندی هێزی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان، زۆر زه‌حمه‌ت بوو گەورەترین هێزە ئابوورییەکانی جیهان گرنگییەکی وا گەورە بە عێراق بدەن. لە دوای ئەوەی ناوەندی هێزی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان دامەزرا، زۆرینەی ئەندامانی جی ٢٠ و کۆمپانیاکانی یەکێتیی ئەوروپا پابەند بوون بە بووژاندنەوەی عێراق. ئەمە ڕێکەوت نییە.
سوپای عێراق لە ئێستادا باشترە لەو کاتەی کە لە حوزەیرانی ٢٠١٤دا مووسڵ کەوت؛ ئەمەیش بە هۆی کادیری سەرکردایەتیی ناسیاسییەوە. ئەگەرچی، هەم سوپای عێراق و هەمیش حەشدی شەعبی، ناڕێکخراو، نائامادە و ناپیشەیی بوون، بەڵام ڕاهێنانیان پێ کرا و پڕچەک کران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە مووسڵ، کەرکووک و دیالە.
هەندێک فڕاکسیۆنی دژەئەمریکی بەبێ هیچ دوودڵییەک داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا و بریتانیا دەکەن لە ناوەندی هێزی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان، بە هیوای کەمکردنەوەی بەشداریی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنەکان بەبێ لەدەستدانی پاڵپشتیی ئەوروپییەکان، بەڵام لە ڕاستیدا زۆر هۆکار هەن کە بۆچی ئەمریکا سەرکردایەتیی هێزی هاوپەیمانان دەکات! ئەمریکا زۆرینەی پاڵپشتیی لۆجیستیکیی ئەو هاوپەیمانییە دابین دەکات. یارمەتیی هەواڵگری، یارمەتیی ئاسمانی و دارایی کە لە لایەن واشنتۆنەوە دیاری دەکرێت، نە ناوەندی هێزی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان و نە ناتۆیش لە ڕووی سیاسی و لۆجیستییەوە ناتوانن ئەمانە بەبێ ئەمریکا ئەنجام بدەن. ئەمەیش مانای وایە تەواوی پەیکەری ناوەندیی هێزی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان بەبێ ئامادەبوونی ئەمریکا دەڕووخێت و لەناو دەچێت، ئەگەر بێت و فڕاکسیۆنێک گفتوگۆ لەبارەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بکات لە عێراقدا. لەم دوایییەدا هەندێک میلیشایش ئەم داوایانەیان کردووە بەڵام دەرەنجامەکەی ئەوەیە کە عێراق تەواوی پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکەی لەدەست دەدات.
بەگوێرەی داتا‌کان عێراق بەر لە دروستبوونی ناوەندی هێزی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان، لە ڕووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە چەقبەستوو بووە و ئەگەر هێزی هاوپەیمانان یارمەتی سەربازی عێراقی نەدابایە، ئەوا دەگەڕایەوە دۆخی چەقبەستوویی پێشووی. ئەگەر هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانان نەبوایە، ئەوایە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بەغدا دەگەڕایەوە خاڵی سەرەتا و خاڵی تێکشکان.
حکوومەتی ئەمریکا پێویستە دڵنیا بێتەوە لەوەی، کە هەر هاوبەشێکی هاوپەیمانان، بەتایبەت بەشداربووانی ناوەندی هێزی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان، بەڕوونی و دەستبەجێ ئه‌م خاڵانه بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق ڕوون ده‌كه‌نه‌وه (دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا). گفتوگۆکردنی نەرم و بڕیاردان لەسەر ئەم خاڵە، ڕەنگە یارمەتیی سەرکردەکانی عێراق بدات و بەرچاوڕوونیشیان هەبێت لە چۆنێتی داهاتووی پاڵپشتیی سەربازی، سیاسی و ئابووریی نێودەوڵەتی بۆ ناوەندی هێزی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان و ئەرکەکانی.(١)
سەرچاوە: