دوایین راپۆرتی جیهانی لە بارەی کۆرۆناوە

0

نوچە: Worldometer

بە گوێڕەی دوایین ڕاپۆرتی جیهانی، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم داتایە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە ٧٢٢ هەزار و ٦٦٤ حاڵەت.

لەم ژمارەیە، ٣٣ هەزار و ٩٨٣ کەس گیانیان لە دەستداوە.

تەنها لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٨ هەزار و ٤٧٤ کەس حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەم پێیە ئەمریکا بە بوونی ١٤٢ هەزار و ٢٢٤ حاڵەتی تووشبوون پلەی یەکەمی جیهانی هەیە.

وڵاتانی ئیتالیا، چین، ئیسپانیا و ئەڵمانیا، پلەی دووەم تا پێنجەمیان هەیە.

لە ڕووی ژمارەی قوربانیان، وڵاتانی ئیتالیا، ئیسپانیا و چین، پلەی یەکەم تا سێهەمیان لە جیهاندا هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com