نوچە
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، هه‌شت كه‌سى دیكه له هه‌ولێر تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، كه پێنج له تووشبووه‌كان، كه‌سوكار و به‌ركه‌وتووى تووشبووه‌كه‌ى ناحیه‌ى خه‌لیفانن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/3/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه، کە تێیدا هاتووه: “ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەولێر دەستنیشان کران، پێنج لە تووشبووان، کە پیاوێك و ئافرەتێك و سێ منداڵن، هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانن”.
لە راگەیەندراوەکەدا باس له‌وه كراوه “سێ تووشبووه‌كه‌ى دیكه‌ش پیاون و دانیشتووی شاری دهۆکن، به‌ڵام تا ئێستا له هەولێر لە دابڕگه‌ى پزیشكیدا بوون و له فەرەنسا گەڕاونەتەوە”.