نوچە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (29-3-2020) له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كان، 14 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، 14 توشبوی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌شاری سلێمانی ده‌ستنیشانكران، كه هه‌شت ئافره‌ت و شه‌ش پیاون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پێنج له توشبوان له‌ناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و ساگێز و سیته‌ك پێشتر گه‌شتیان كردوه، حه‌وت كه‌سیش له توشبوان له ده‌ربه‌ندیخان-ن به‌ركه‌وتی توشبوانی پێشون، هه‌روه‌ها دو توشبوی نوێ له شاری سلێمانی كه پێشینه‌ی گه‌شتیان نیه.
كۆی گشتی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان 142 توشبوو، له‌نێویاندا 2 گیانلەدەستدان هه‌یه و 55 نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه، و ئه‌وانی تر هه‌مویان له‌ژێر چاودێری پزیشكی-دان.