وەزیری تەندروستی: لە ماڵ بمێننەوە

0

نوچە

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت ڕێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا رایگەیاندووە: هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت رێکارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19″.

سامان بەرزنجی دەشڵێت “سوپاس بۆ هەموو لایەنە پەیوەندارەکان، تکایە با تەندروستی هاوڵاتیان لەپێش هەر کارێکی تر بێت، بە پابەندبوونمان بە مانەوە لە ماڵ و دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی یەکتر، کوردستانی خۆشەویست لە کارەسات دەپارێزین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com