نوچە: الجزیرە
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە وڵاتی ئیسپانیا، سەدان کەس بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا.
کەناڵی جەزیرە لەم بارەوە ڕایگەیاند: تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٣٨ هاوڵاتی ئیسپانیا بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا هەروەها ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ هەزار و ٥٦٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.
بەم پێیە و بە هەژمار کردنی ئەم ئامارانە، ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئیسپانیا گەیشتە ٦ هەزار و ٥٢٨ کەس وهەروەها ٧٨ هەزار و ٧٩٧ حاڵەتی تووشبوون لەم وڵاتە تۆمار کراوە.