نوچەنێت
سێ کەسی دیکە لە هەولێر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوانیان هاووڵاتیی بیانین.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سێ کەسی دیکە لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە دوانیان هاووڵاتیی بیانین، کۆی گشتی توشبوان گەیشتە١٢٨ کەس.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە سێ پیاوی تەمەن (٥٤) و (٣٥) و (٣٤) ساڵان و دووانیان لە کەرەنتینە بوون و هاوڵاتیی بیانین، ئەوەی دیکەیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە.