نوچە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دهرهنجامی نوێی لهبارهی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردهوه.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە دوو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆک و ئاکرێ و ئافرەتێکی تەمەن (70) ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە”.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوەکەیدا روونیشیکردووەتەوە، کە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.