لەبارەی ناردنی دوو موچە بۆ هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

0

  نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی، کە باس لە ناردنی دوو موچە بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن، هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە.     

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەشێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان و چەند پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە گوایە حکومەتی عێراقی دوو موچەی بەیەکەوە بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و تائێستا دابەشی نەکردووە، هەر زوو حکومەتی هەرێمیش هەواڵەکەی ڕەتیکردەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ناسر هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕەتیدەکاتەوە، کە دوو موچە بۆ هەرێم هاتبێت و ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆ و قسانەی باس لەوە دەکەن، کە حکومەتی عێراقی دو موچەی بۆ هەرێمی کوردستان ناردبێت، هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە، چونکە حكومەتی عێراقی تەنها موچەی یەک مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی نادووە. 

هەرکی جەختیکردەوە و گوتی “ئەگەر حکومەتی عێراقی موچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بێگومان حکومەتی هەرێمیش موچەکە دەداتە فەرمانبەرانی، بەڵام لەم دۆخەی ئێستا هەرگیز ڕێگەی تێناچێت، کە حکومەتی عێراقی دوو موچە بە یەکەوە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com