قایمقامی پێنجوێن: تەواوی رێگاکان کۆنترڵکراوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، تاکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێنجوێن تۆمار نەکراوە و سەرجەم ڕێگا قاچاخەکانی سنوورەکەش کۆنتڕۆڵکراون.

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرجەم دەروازە سنوورییەکانیشی کۆنتڕۆڵکرد و بڕیاریدا ئەو هاوڵاتیانەی، کە لە وڵاتی ئێران دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لەژێر کەرەنتینە بن، بەڵام بەشێک لەو هاوڵاتیانە بۆ خۆدزینەوە لە کەرەنتینەکردن هەڵیان بەڕێگەی قاچاخ بێنەوە ناو هەرێمی کوردستان.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن، ڕایگەیاند: لە ڕێگەی پاسەوانی سنوورەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئاسایش و پۆلیسی پێنجوێن، هەروەها بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبانی پارێزگای سلێمانی، سەرجەم ئەو ڕێگایانەی، کە ڕێگای قاچاخ بوون لە سنوورەکە ئێستا کۆنتڕۆڵکراون و کۆتایی هاتووە و بڕاون”.  

زانا ڕەحمان گوتیشی “ئێمە ١٥٠ کیلومەتر سنوورمان لەگەڵ وڵاتی ئێران هەیە، بۆیە چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکردن و شەونوخونییەکی زۆری دەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاودێرییەکی ووردی شوێنەکان دەکرێت، هێزە ئەمنییەکانی ئێمە بەردەوامن لەسەری و تائێستا کارەکانمان بەباشی دەڕۆن”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com