راوێژکارێکی بەرهەم ساڵح بریندار کرا

0

نوچە

ئەمڕۆ ڕاوێژکارێکی سەرکۆماری عێراق لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا بە دوو گوللە بریندار بوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە ٢٨-٣-٢٠٢٠)، کێشە لە نێوان دوو برا دروست بووە و بە مەبەستی چارەسەرکردنی، پەنایان بۆ ”سەروەت حوسێن”، کە ڕاوێژکاری د. بەرهەم ساڵح، سەرکۆماری عێراقە و دیوەخانێکی عەشایەری لە گوندی کەڵەکین سەرچیا هەیە، بردووە.

لە کاتی چارەسەرکردنی کێشەی نێوان دوو براکە، شەڕ دروست بووە و یەکێکیان بەناوی (ع. م) کوژراوە و راوێژکارەکەی بەرهەم ساڵحیش بە دوو گوللە بریندار بووە و بکوژەکەش خۆی بریندار بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com