نوچە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، 9 كه‌سی دیكه وه‌ك ھه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.
ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره (٣٠)
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان، تیمه‌كانی ته‌ندروستی بۆ كه‌ڕه‌نتین كردن و دۆزینه‌وه و پشكنینی هه‌ڵگرانی ئه‌م ڤایرۆسه ڕۆژانه به‌رده‌وامن به‌مه‌ش:
1. كه‌ره‌نتین
ژماره‌ی هاوڵاتیان له كه‌ڕه‌نتینه‌كان (٥٢٧٣) هاوڵاتی بوون له (٣٥) شوێنی جیاواز، له‌ئێستادا ته‌نها (١٤٢٢) هاوڵاتی له كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه (٤٢٥) له هه‌ولێر، (٢٨١) له سلێمانی، (٦٢٨) له دهۆك، (٣٠) له هه‌له‌بجه، (٥) له گه‌رمیان، (٣٣) له ڕاپه‌رین، (٢٠) له كۆیه وه (٣٦٥١) هاوڵاتی له كه‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌گه‌ڵ كه‌ڕه‌نتین كردنی ژماره‌یه‌كی تری كه‌ره‌نتین كرا‌و له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كه كۆی گشتی بریتی بوو (١٢٩) هاوڵاتی.
2. پشكنین
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٥٢١) پشكنین كراوه، (٤٠٧) هه‌ولێر، (٩٧) سلێمانی، (١٧) دهۆك.
ده‌ره‌نجام (٩) تووشبووی نوێ تۆماركرا وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-
• پارێزگای هه‌ولێر (٨) پۆزه‌تیڤ، كه (٢) ئافره‌ت ته‌مه‌ن (٤١)، (٣١) ساڵ و (١) پیاو ته‌مه‌ن (٣٢) ساڵ، (٢) منداڵ (٩)، (٣) ساڵ كه به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوون.
• پارێزگای هه‌له‌بجه (١) پۆزه‌تیڤ، كه پیاوێكی ته‌مه‌ن (٣٧) ساڵ.
3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان (١٢١) تووشبوو، له‌نێویاندا (٢) مردن هه‌یه و (٥١) نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه، و ئه‌وانی تر هه‌موویان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و تیمه‌كانی پزیشكی كه له كاردان جارێكی تر تكا ده‌كه‌ین هاوڵاتیان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان وه پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و به‌ركه‌وته‌ی كه‌سی تر نه‌بن وه له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی بكه‌بن به هێڵی گه‌رمی ژماره (١٢٢).
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٨ی ئازاری٢٠٢٠