نوچەنێت
پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دەستدرێژییکردنە سەر رۆژنامەنوسێک و خێزانەکەی هاتە دەنگ.
لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی کوردستان، راپۆرتێکی لەبارەی دەستدرێژیکردنە سەر رۆژنامە نوسێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: به‌داخه‌وه له ڕۆژی ١١-٣-٢٠٢٠، له قه‌زای پێنجوێنی سنوری پارێزگای سلێمانی، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوەوە هێرش ده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێك به‌ناوی (عه‌دنان ره‌شیدی) له ماڵه‌كه‌ی خۆی و له به‌رچاوی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی لێی ده‌درێت و بریندار ده‌كرێت.
لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤی پەرلەمان، ئەم دەستدرێژییە شەرمەزار دەکات و داوادەکات، ده‌زگاكانی ئه‌منی و لایەنی پەیوەندیدار، به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تییەوە تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ن و رادەستی دادگا بکرێن. هاوکات ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی له هه‌رێمی كوردستان، راسپاردووە كه به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌م ڕووداوه بكه‌ن.