نوچە-العرب
ڕۆژنامەیەکی عەرەبی، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە فەرماندە میلیشیاکانی شیعەی عێراق ئاشکرا دەکات.
ڕۆژنامەی”العرب”ی سعودیە ئاشکرای دەکات، ڕۆژی ڕابردوو،٢٦ی مارس هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی ئەنجام داوە، بەڵام بێ ئەنجامبووە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ئەنجام دراوە، هەوڵی دەستگیرکردنی شبل الزیدی، فەرماندەی یەکینەکانی ئیمام عەلی و جێگری اکرم الکعبی بووە.