نوچە-شەرقولئەوسەت
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەخت دەکاتە سەر بەردەوام بوونی گوشارەکانی سەر ئێران و دەڵیت: بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرین.
مۆرگان ئۆرتگاس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت رایگەیاند: ئێرانیەکان دەرفەتی ئەوەیان لە بەردەمە کە بێنە سەر مێزی دانوستان، تەنها لەم حاڵەتەدا واشنتۆن ئامادەیە سزاکانی سەر تاران هەڵبگرێت.
ئۆرتاگس، داوای لە ئێران دەکات کە یارمەتیەکانی واشنتۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا وەربگرێت، چونکە ئەمریکا نیگەرانی دۆخی تەندروستی خەڵکی ئەم وڵاتەیە.