نوچە
ئەمشەو (پێنجشەممە ٢٦-٣-٢٠٢٠) وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد لە سلێمانی تووشبوویەكی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراوان، تووشبوویەكی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری سلێمانی دەستنیشان کرا، کە ئافرەتێکی تەمەن ٥٦ ساڵە و خێزانی توشبوویەکی پێشووە”.
جێگەی ئاماژەیە، کە ئەمڕۆ ١٢ کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی چاکبوونەتەوە و ئاماری چاکبووەکان ٣٩ کەسە و ئاماری توشبووان بەگشتی ١٠١ کەسە و دوو کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.