نوچە
سهرۆكى ئهمريكا بهبۆنهى جهژنى نهورۆزهوه، نامەیەکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش وەڵامی دەداتەوە.
لە نامەکەیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەناوی گەلی وڵاتەکەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکات. هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەڵامی دەداتەوە و داوای بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمریکا دەکات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە نامەکەیدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی:
بەڕێز جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی
هەرێمی کوردستان،
کۆماری عێراق
بەڕێز جەنابی سەرۆک
بەناوی گەلی ئەمریکاوە، هیوای نەورۆزێکی خۆش بۆ ئێوە و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراق دەخوازم.
ئێمە بەیەکەوە دەستکەوتی مەزنمان دژ بە داعش بە دەستهێناوە و بە هیواوە دەڕوانینە دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و ئەمنییەکانمان لەگەڵ حکومەتی ئێوەدا.
لەگەڵ ڕێزمدا،
دۆناڵد ترامپ
لە وەڵامدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتەردا نووسیویەتی “بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆک ترەمپ و خەڵکی ئەمریکام کرد. چاومان لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ ئەمریکا”.