نوچەنێت
دوای توشبوونی ٢١هەزار و ٦٣٨ کەس، گه‌شت و هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی ئێران، قه‌ده‌غه كرا.
دوای چین، لە ئێران زۆرترین کەس توشی پەتای کۆرۆنا بوون. بەپێی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا ٢١ هەزار و ٦٣٨ کەس لەم وڵاتە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و هەزار و ٦٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. وێڕای ئەم ژمارە زۆرە لە توشبوان حکومەتی ئێران هاتوچۆی قەدەغە نەکردبوو.
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند:، ئێران شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆنای تێپه‌ڕاندووه. بۆ شەپۆلی دووەم، قەدەگەی هاتوچۆی راگەیاند کە پێدەچێت زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێران بگرێتەوە.