ئەوانەی کە تۆبە دەکەن، دەبێ ئەم بەڵێننامەیە بۆ داعش واژۆ بکەن
نوچەنێت
رێکخراوی داعش، لەرێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و راگەیاندنەکانیەوە، دەقی تۆبەنامەیەکی بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بەو کەسانەی لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەودا سەربە رێکخراوێکی تر بوون، و ئێستا تۆبە دەکەن لەکارەکانی پێشوویان.
دەقی تۆبەنامەکە بەم شێوەیە:
من كه ناوم (….) سه‌ربه ڕێكخراوی (…..) بووم و له گروپی (……) په‌سه‌ندی ده‌كه‌م كه له (به‌ره‌ی نوسرە، به‌ره‌ی ئیسلام و سوپای ئازادی سوریا كه شه‌ڕم دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كردووه واتا شه‌ڕم دژی خوا و پێغه‌مبه‌ر كردووه، به‌ڵێن ده‌ده‌م كه جارێكی دیكه له دژی نه‌وه‌ستمه‌وه و شه‌ڕی له دژ نه‌كه‌م.
جگه له‌وه به‌بێ ئاگاداری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌شداری له هیچ گروپێكدا ناكه‌م یان گروپ دروست ناكه‌م، چه‌كی شه‌خسی خۆم و ئه‌و گروپه‌ی پێشتر په‌یوه‌ندیم هه‌بوو پێیه‌وه ڕاده‌ست ده‌كه‌م و به‌لینده‌ده‌م كه نه‌چمه ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوپای ئازادی سوریا و به‌ره‌ی ئیسلامی و به‌ره‌ی نوسره‌دایه. ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ندێكی ئه‌و به‌لینانه‌م نه‌برده سه‌ر ئاماده‌ی لێ پرسینه‌وه‌م.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تۆبە بكه‌ن دوو وێنه به‌ڵگه ده‌به‌ن و سه‌ردانی (دادگای شه‌رعی) سه‌ربه داعش ده‌كه‌ن، ده‌قی تۆبە‌كه له به‌رده‌م به‌رپرسی شه‌رعیدا ده‌خوێنێته‌وه و واژووی ده‌كات، پاشانیش ڕاده‌ستی ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دوێنێ ڕێكخراوی داعش بڵاویكرده‌وه ناوی لێنا (ویلایه‌تی خێر) ده‌كه‌وێته دیرزوره‌وه داوای له‌و گروپه چه‌كدارانه كرد كه له دژی ده‌جه‌نگن تۆبە بكه‌ن و چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن بۆ ئه‌مه‌ش ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته مۆڵه‌تی پێداون.
داعش كه له عێراق ناوچه‌یه‌كی زۆری له‌ژێر ده‌ستدایه ، دوای ئه‌وه‌ی شاری موسڵی گرت ناوه‌ندی تۆبە كردنی دانا و تۆبە‌ی به خه‌ڵكه‌كه كرد.
هه‌فته‌ی ڕابردوو گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه داعش له خۆرهه‌ڵاتی شاری ده‌یرو زوره‌وه، كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌لاتی سوریا تا سنوره‌كانی عێراق به‌درێژایی 130 كم ناوچه‌ی كه‌ی كۆنترۆڵ كرد ، گروپه كانی سه‌ربه سوپای ئازادی سوریا و به‌ره‌ی نوسره له‌و ناوچانه كشاونه‌ته‌وه.
ئه‌نادۆڵ