نوچەنێت
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٦-٣-٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا تووشبونی ٣ کەسی دیکەی بە پەتای کۆرۆنا راگەیاند. بەمجۆرە ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتە(١٠٣) کەس.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە”لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن ٣٢ ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (٣٠) و (٣٢) ساڵی کە هەموویان کەسوکاری تووشبێکی دوێنێی شاری هەولێرن.