نوچە: ئاژانسەکان
رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، كۆرۆنا ڤایرۆسێكی ترسناكە و ئەگەر كۆنتڕۆڵ نەكرێت هەزاران كەس دەكوژێت.
رێكخراوی تەندروستی جێهانی بەردەوام هۆشدارییەكانی لە بارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رادەگەیەنێت و لە دوا هۆشداریشیدا رایگەیاندووە، كۆرۆنا ڤایرۆسێكی مەترسیدارە و ئەگەر كۆنتڕۆڵ نەكرێت ژیانی هەزاران كەس دەكەوێتە مەترسیەوە.
رێكخراوی تەندروستی جێهانی دەشڵێت، ئەو ڤایرۆسە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی هەزاران كەسی تر و داوای كرد هەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی یەكبخرێن.
پێشتریش ئەم رێكخراوە كۆرۆنای بە پەتایەكی جیهانی ناساندبوو، داواشی كردبوو وڵاتان هەوڵەكانیان بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوە و دۆزینەوەی ڤاكسین و چارەسەر بۆ ئەو ڤایرۆسە بخەنەگەڕ.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، نزیكەی 455 هەزار كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە زیاتر لە 20 هەزار كەس تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.