نوچە
وهزارهتی تهندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئهنجامی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگهیاند و ئاماژەی بەوە دا، ئەمشەو (ئەمشەو چوارشەممە ٢٥-٣-٢٠٢٠)، توشبوویەكی نوێ بە ڤایرۆسەكە لە سلێمانی تۆمار كراوە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تووشبوویەكی نوێ لە شاری سلێمانی تۆمار كرا، کە تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی دەربەندیخانە.
له راگهیهندراوی وهزارهتەكەدا هاتووە “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی دەستنیشان کرا، کە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەبەندیخانە”.
بەمەش کۆی گشتیی ژمارەی توشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 100 تووشبوو.