نوچە: ئاژانسەکان
نووسینگەی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانی فەرەنسا، ئەمڕۆ لە عێراق کشاونەتەوە.
بە گوێڕەی بەیانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هێزە سەربازییەکانی فەرەنسا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی مارس، خاکی عێراقیان جێهێشتووە و هاوکات بنکەیەکی سەربازیش لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانان چۆڵ کراوە.
کشانەوەی هێزەکانی فەرەنسا لە عێراق، بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بووە.
هۆکاری ئەم کشانەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڕەشەکانی سەر ئەم هێزانە.