نوچە-ڕۆیتەرز
رێکخراوی ناتۆ لە بەیانێکدا تووشبوونی چەند سەربازی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کردەوە.
لە بەیانێکدا، کە ناتۆ بڵاوی کردەوە، هاتووە: چەند سەربازی هێزە بیانییەکانی جێگیر لە ئەفغانستان، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.
ژمارەی ئەو سەربازانەی ناتۆ، کە تووشی ئەم حاڵاتە بوونە، چوار کەسن و لە کەرەنتینەدان.
ناسنامەی ئەو سەربازانەی، کە سەر بە کام وڵاتن، تاکوو ئێستا ناڕوونە.