نوچە: سومریە نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕاگەیێندراوێکی هۆشدارئامێزی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیێندراوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا لە بارەی دۆخی مەترسیداری تەندروستی عێراق هۆشداری دراوە.
ڕاگەیێندراوەکە هەروەها جەخت دەکاتە سەر هاوکاری هاوڵاتیان و ڕەچاوکردنی رێنماییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە بەغدا.
فەرماندەیی ئۆپەرایسۆنەکانی بەغدا هەروەها دەڵێت ”هاوڵاتیان دەبێ هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن و بە هیج شێوەیەک نابێ یاسای قەدەغەکردنی هاتووچۆ نادیدە بگرن.
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، تەنها یەک کەس بۆی هەیە بێتە بازاڕ و دەرەوەی ماڵەکان و پێداویستی ڕۆژانە دابین بکات، غەیری ئەم حاڵەتە لەگەڵ سەرپێچیکاران بە توندی مامەڵە دەکرێت.