نوچە
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینی حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، ئیدانه‌ى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عیراق ده‌كات بۆ دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى نیشته‌جێبون له ناحیه‌ى زوممار بۆ ئه‌و كه‌سوكارانه‌ى چه‌كدارانى داعش كه له كامپی هۆل-ه‌وه دێنه‌وه.
خه‌یرى بوزانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى ئێزدیه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت “پرۆژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ئه‌نجامى مه‌ترسیدارى به‌دواوه ده‌بێت و له‌داهاتودا كوشتارگه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه، سه‌ره‌ڕاى داواكارى و هاواره‌كانمان بۆ ره‌تكردنه‌وه و ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره، پرۆژه‌ی كه‌مپه‌كه له ناحیه‌ى زوممار له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامه و پێشوازی له 31 هه‌زار و 400 كه‌س له خێزانى چه‌كدارانى داعش ده‌كات، كه له كه‌مپی “هۆل” له سوریاوه ده‌هێنرێنه‌وه”.
بوزانى رونیشیكردوه‌ته‌وه، تائێستاش وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران به‌رده‌وامن و سورن له‌سه‌ر ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه، ئه‌وه‌ش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه هه‌ڵوێستى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى دانیشتوان و هه‌روه‌ها شوێنكه‌وتوانى ئایینى ئێزدیه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزدیه‌كان هۆشداریش دەدات، کە له‌وانه‌یه ئه‌و بڕیاره كوشتارگه له‌ناوچه‌كه به‌دواوه بێت و به وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عیراقیش ده‌ڵێت “ده‌بینین جیاوازى ناكه‌یت له نێوان بكوژ و قوربانى و ئه‌و تاوانه وهحشیگهریانهت له‌بیركردووه، كه ئه‌نجامیاندا”.