نوچە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له هه‌ڵه‌بجه كه‌سێك به‌هۆى كێشه‌ى زه‌وی و زاره‌وه كوژرا.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25/3/2020)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له گوندى (غوڵام)ى سه‌ر به ناحیه‌ى (سیروان)ى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، كه‌سێك به ناوى (ك، ع، ع) ته‌مه‌ن 48 ساڵ پیشه‌ى جووتیار و دانیشتووى ناحیه‌ى سیروان، به‌هۆى كێشه‌ى زه‌وى و زاره‌وه كوژرا”.
باس له‌وه‌ش كراوه، براى ئه‌و كه‌سه‌ى كوژراوه به ناوى (م، ع، ع) بریندار بووه، تۆمه‌تباره‌كه‌ش به بریندارى خۆى ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پۆلیس كردووه.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه:
