نوچە
له هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا، كه به قاچاغ دوو كه‌سی نیپاڵی ده‌گواسته‌وه، شۆفێره‌كه‌شی سزادرا.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه ٢٥-٣-٢٠٢٠)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانیانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیراوه، كه له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره، دوو كه‌سی نیپاڵی به قاچاغ ده‌گواسته‌وه.
هاتوچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه، دوو كه‌سه نیپاڵییه‌كه جێگای گومان بوون، بۆیه نێردراون بۆ پشكنین، شۆفێره‌كه‌ش سزادراوه و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌شدا گیراوه.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ر له هه‌ولێر، هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرت، كه ویستبوی ٢٩ كه‌سی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب بهێنێته ناو شاری هه‌ولێر.