نوچە
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، دوو حاڵه‌تى دیكه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كرا.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25-3-2020)، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان کرا، هەردووک پیاون و تەمەن 35 ساڵن و دانیشتووی شاری هەولێرن”.
باس له‌وه‌ش كراوه، کۆی گشتی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 99 حاڵەت و دوو مردن به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه هه‌بووه.