نوچە
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەش کەسی دیکە لە پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە لە دوو خێزان پێکهاتوون و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە لە دوو خێزانن و بەرکەوتووانی توشبووی دوێنێن”.
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، تووشبووەکان سێ ئافرەت، دوو منداڵ و یەک پیاون و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.
بە تۆمارکردنی ئەو شەشە کەسە کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتنە 97 تووشبوو و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.