نوچە-ڕۆیتەرز
میانمار ڕایگەیاند: یەکەم حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە تۆمار کرا.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: دوو کەس کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، ئەم دواییانە لە ئەمریکا وبەریتانیا گەڕاونەتەوە.
میامنار، وێڕای زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و هاوسنور بوونی لە گەڵ چین تا بەر لەم هەواڵە، هیچ حالەتێکی تووشبونی تێدا تۆمار نەکرابوو.
بە بڕیاری حکومەت و بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاری هەڵوەشانەوەی جەژنی ساڵانەی بوداییەکان درا.