نوچە
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تووشبوونی شەش کەسی دیکەی لە هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند کە لە نێویاندا دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵ و نۆ ساڵ هەن لەگەڵ سێ ئافرەت و پیاوێک.
ئەمڕۆ (سێشەممە 24-03-2020)، لە نوێترین راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، کە بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا کە لە نێویاندا دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵی و نۆ ساڵی و سێ ئافرەت و یەک پیاوی تێدایە”.
کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 91 کەسن، لەنێویاندا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 22 کەسیان بەتەواوی چاکبوونەتەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا کە لە نێویاندا دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵی و نۆ ساڵی و سێ ئافرەت و یەک پیاوی تێدایە.
کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 91 حالەت و دوو مردن.
وەزارەتی تەندروستی
24 ئازار 2020