هەڵکەوت و لۆکە جیابونەتەوە ؟

0

هەڵکەوتهەڵکەوت و لۆکە جیابونەتەوە ؟

نوچەنێت . رووداو

ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر، زۆرتر بەوەناسراوە کە کاری هونەری بۆ کچان دەکات و رۆڵی هەبووە لە هێنانی ژمارەیەک کچ بۆ نێو كاری هونەری، بەڵام ناوبەناو باسلەوەدەكرێت كە کێشەی لەگەڵ ئەو كچە گۆرانیبێژانە بۆ دروستدەبێت و ئێستاش دەگوترێت كە وازی لە كاركردن لەگەڵ نێوبراو هێناوە.

سەبارەت بەو دەنگۆیە هەڵکەوت زاهیر بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت “بە هیچ شێوەیەک ئەو هەواڵە راستنییە و هیچ بنەمایەکی نییە، تەنانەت ئەلبۆمێکیشمان تۆمارکردووە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاودەکرێتەوە”. بەڵام هەڵكەوت زاهیر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بەپێچەوانەی رەمەزانی پێشوو، ئەمساڵ هیچ کارێکی بۆ لۆكە نەكردووە.

هەڵکەوت زاهیر باسی لە چەند کارێکی هونەری تایبەت بە رەمەزان کرد لەگەڵ چەند هونەرمەندێکداو گوتی: “چەند کارێکی ئایینیمان لەگەڵ چەند هونەرمەندێک ئامادەکردوون کە بەم زوانە بڵاودەکرێنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com