نوچە
قایمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بارودۆخی سلێمانی له كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه، له ئێستادا سزای ماددی به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا ده‌سه‌پێنرێت، كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌شكێنن.
ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: مه‌ترسی دۆخه‌كه بۆ هه‌موو شوێنه‌كانه له‌سلێمانی به‌وجۆره نییه، كه باس ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌مومان ده‌مانه‌وێت نه‌گاته ئاستی ته‌قینه‌وه، جگه له‌وه‌ش بارودۆخی سلێمانی له‌كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه، به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان پابه‌ندن به‌ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها هێز ئه‌منیه‌كانیش دابه‌شبوون به‌سه‌ر شوێنه جیاوازه‌كانی سلێمانیدا، به‌ڵام لێره و له‌وێ سه‌رپێچی له‌شكانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كرێت، هێزه ئه‌منیه‌كانمان ئاگاداركردۆته‌وه، كه به‌توندی ڕێكاری یاسایی بگرنه‌به‌ر له پێناو ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه هاتوچۆ و رێنماییه خۆپارێزییه‌كان، كه له‌سلێمانی گرتومانهبهر نه‌شكێنرێت.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی له به قاچاغ له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئاوات محه‌مه‌د دەڵێت “تیمه‌كانمان و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام له گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وكه‌سانه‌ی، كه خۆیان نه‌ناساندووه و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌و كه‌سانه دۆزراونه‌ته‌وه و براون بۆ پشكنین تا دڵنیابین له‌وه‌ی هه‌ڵگری ڤایرهسهكهن یاخود نا؛ جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر قاچاغچی به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراون و رێ‌و شوێنی یاساییان له‌دژ ده‌گیرێته‌به‌ر”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌نیازن داوای هێز بكه‌ن بۆ ناو شار؟ قایمقامی سلێمانی ده‌ڵێت، هه‌رچی پێویست بكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین نه‌خۆشییه‌كه ته‌شه‌نه بكات ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی رابردوو پێداچوونه‌وه‌مان به‌هێزه‌كانمان كرد له‌ناو شاردا، جارێكی تر هێزه‌كانمان به‌شێوه‌ی چڕتر دابه‌شكرده‌وه به‌سه‌نته‌ری شاردا.