نوچە: فرانس پرێس
لە کاتێکدا ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەرەنسا گەیشتە ٦٧٤ کەس، پەرلەمانی ئەم وڵاتە باری لەناکاوی تەندورستی راگەیاند.
پەرلەمانی فەرەنسا، بەم بڕیارەی خۆی دەسەڵاتی زیاتری داوە بە دەوڵەت، تاکوو رێوشوێنی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێتەبەر.
بەم پێیە، خولی دووەمی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و ئەنجومەنی شارەکانی فەرەنسا دوادەخرێت.