نوچە: سکای نیوز
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە ئەفغانستان.
سکای نیوز نیوز لەم بارەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٣-٣-٢٠٢٠)، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە ئەفغانستان.
تاکوو ئێستا ئامانجی ئەم سەردانەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، بۆ ناوچەکە روون نەبۆتەوە.
بڕیارە پۆمپیۆ لەگەڵ سەرانی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.