نوچە-ڕۆیتەرز
بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها کەسانی بەتەمەن ناکاتە ئامانج، بەڵکو کەسانی میانساڵ لە بەردەم مەترسیدان.
مارک رایان، کارناسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی جەخت دەکاتەوە، مەترسی سەرەکی لە دوای کەرەنتینە کردنی تووشبوانە، لەم ڕووەوە دەبێ چاودێری وردی دۆخی تەندروستی ئەو کەسانە بکرێت کە لە کەرەنتینە دێنە دەرەوە.
بە گوتەی ئەم بەپرسەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەگەر رێوشوێن و ڕێنماییە تەندروستیەکان ڕەچاو نەکرێن، ئەگەری گەڕانەوەی تووشبو بۆ دۆخی مەترسیدارتر هەیە.