نوچە
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی تا ڕۆژی (١-٤-٢٠٢٠) درێژکردەوە.
کەمیک پێش ئێستا وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمی ژمارەیەک بڕیاری تازەی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەرکرد.
نووسراوەکە لە پازدە خاڵ پێهاتووە و لە خاڵی یەکەم ئاماژە بە ئەوە دراوە کە قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تاوەکوی ڕۆژی (١-٤-٢٠٢٠) درێژکرایەوە و هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات بە پێی بەیانی ژمارە (١٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ سزا دەدرێت.
دەقی بڕیارە نوێیەکانی وەزارەتی ناوخۆ:

