داواکاری گشتی: هەر کەس توشی كۆرۆنا بێت سزادەدرێت

0

نوچە

داواكاری گشتیی سلێمانی رایگەیاند، هەر هاوڵاتیەك بە ئەنقەست توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ببێت، سزادەدرێت.

ئەمڕۆ داواكاری گشتیی سلێمانی راگەیێندراوێكی بڵاوكردوەتەوە و تێیدا داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەورووبەری دەكات، پابەندبن بە رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و رێنماییەكانی لیژنەی باڵای روبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی.

داواكاری گشتیی هەروەها داوایان لێدەكات، لە ماڵەكانیان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان و خانەوادە و هاوڵاتیانیش.

داواكاری گشتیی جەختیشدەكاتەوە، هەر هاوڵاتیەك پابەندنەبێت و تووشی ئەو ڤایرۆسە ببێت و بە ئەنقەست یان بە هەڵە ببێتەهۆی بڵاوبوونەوەی لە نێو هاوڵاتیاندا، ئەوا رێكاری یاسایی دژی دەگیرێتەبەر و دەدرێت بە دادگا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com