نوچە
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی مەترسییەک ئاشكرا دەكات و دەڵێت ”ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە دكتۆر و كارمەندانی تەندروستی”.
ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی زانیارییەکان، هەفتەی یەكەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تەنها ٩ حاڵەت راگەیەندرا، هەفتەی دووەم بوە بە ١٩ حاڵەت و لە سێیەم هەفتەشدا بۆتە ٥٤ حاڵەت.
لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لە رێی پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك نوسیویەتی “هاوڵاتیانی خۆشەویست ژمارەی توشبووان لە زۆربووندایە”.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە كۆرۆنا گەیشتۆتە دكتۆر و كارمەندانی تەندروستی و گۆشتفرۆش و گەڕەكەكان، بۆیە تكا لە خەڵك دەكات لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە، چونكە دۆخەكە مەترسیدارە.